کچانی زانکۆی سلێمانی و کوڕانی زانکۆی بەغداد پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بوون

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.د.کۆسار محمد)سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ڕاگری کۆليجی ۆەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی(پ.د.دیار محمد صدیق)کۆتای هات بە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆکانی عێراق بە بەژداری(١٧)زانکۆ کە لە کۆلێجەکەمان ئەنجامدرا سەرەنجام پاش ئەنجامدانی یاریەکانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ یاریەکان بەردەوام بوو پاش چەندین یاری و کێبڕکێی بەهێز دواجار کچانی زانکۆی سلێمانی توانیان بە کۆکردنەوەی(٩٣)خاڵ پلەی یەکەمی زانکۆکانی عێراق بەدەست بهینن و زانکۆی کەرکوک بە (٨١)خاڵ پلەی دووەم و هەرچی کچانی زانکۆی سۆرانیشە بە کۆکردنەوەی(٧٢)خاڵ پلەی سێهەمیان مسۆگەر کرد.هەرچی ئەنجامی زانکۆکانە لە سەر ئاستی کوڕان زانکۆی بەغداد بە کۆکردنەوەی(٩١)خاڵ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و زانکۆی واسط بە کۆکردنەوەی (٧٥)خاڵ پلەی دووەم و بە (٧٢)خاڵ زانکۆی موصل پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.لە کۆتایدا لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانیەوە بەڕێز(پ.د.کۆسار محمد)ەوە خەڵات بەسەر تیپە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا .