دوو مامۆستای کۆليجەکەمان لە زانکۆی راپەڕین بەژداری سیمینارێکیان کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. پێشەوا حمید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بۆ کاروباری خوێندکاران و (پ.ی.د. ساکار محمد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە وەرزش دۆستان و ناوبژیوان و ڕاهێنەران و ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی سنوری ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هامەهەنگی لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان، سیمینارێکیان بەناونیشانی ( یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشیەکان) ڕێکخست.

لە میانی بەڕێوەچوونی سیمینارەکەدا هەیەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. احمد بهاءالدین علی و پ.ی.د. هاوکار سالار احمد)مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی تیشکیان خستە سەر چەندین گرفتی بواری وەرزشی لە کوردستان و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی زاراوە وەرزشییەکانیان بۆ ئامادەبوان خستەڕوو، هەروەک باسیان لە چۆنێتی سازدانی هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی زمانی کوردی لە زانکۆکاندا بۆ ئەم پرسە کرد.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆ و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان بڕوانامەی قەڵغانی ڕێزلێنان بە پانێڵستەکان و ناوبژیوانان و ڕاهێنەران و ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی سنورەکە بەخشرا .