چالاکی زانستی

لە میانەی کار و چالاکیە زانستیەکانی دەرەوەی کۆلێجەکەمان لە لایەن مامۆستایانی کۆلێجەکەمانەوە هەردوو مامۆستای کۆلێجەکەمان(پ.ی.د.دیار کمال اسعد و پ.ی.د.هاوکار سالار احمد) لە بارەگای یانەی وەرزشی ئاشتی سیمینارێکیان پێشکەش کرد بە ناونیشانی(توندوتیزی نێویاریگاکان و هۆکارەکانی  توندوتیزی چییە و چارەسەرکردنی) تیایدا گفتوگۆیەکی بەسوودکرا لەسەر دیاردەی توندوتیزی نێویاریگاکانی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەم سیمینارە لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ئاشتیەوە ڕێکخرابوو بە هیوای ئەوەی ئەم سیمینارە ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی دیاردەی توندوتیزی لە یاریگاکانی کوردستان.