چالاکی زانستی

لە میانەی کار و چالاکیە زانستیەکانی دەرەوەی کۆلێجەکەمان لە لایەن مامۆستایانی کۆلێجەکەمانەوە مامۆستای کۆلێجەکەمان(پ.ی.د.دیار کمال اسعد) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق/لقی سلێمانی سیمینارێکی پێشکەش کرد بۆ ناوبژیوانانی تۆپی پێی سلێمانی بە ناونیشانی(دەرونزانی و کارگێری) تیایدا تازەترین زانیاریەکانی سەبارەت بە دەروونزانی و کارگێڕی وەرزشی لە سەردەمی نوێدا خستە ڕوو بۆ ناوبژیوانان.