هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی سلێمانی پلەی دووەمی بەدەست هێنا

لە میانەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٣/١٠ لە یاریگای زانکۆی کۆمار کاتژمێر(١٢) هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی سلێمانی لە یاری کۆتای خولەکەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی زانکۆی گەرمیان یاری کرد پاش ئەوەی کاتی یاسایی یاریەکە کۆتای هات بە ئەنجامی (٢)گۆڵ بۆ هەردوولا دواجار پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوەکان لە ئانجامدا زانکۆی گەرمیان بە ئەنجامی(٥*٤)یاریەکەی بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا هەرچی هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانیشە پلەی دووەمی خولەکەی بەدەست هێنا لە کۆتایدا خەڵات بەسەر تیپە سەرکەوتوەکاندا دابەشکرا.