هەفتەی ڕابردوو بۆ خوێندکارانی کۆلێجەکەمان هەفتەیەکی پڕ دەستکەوتی وەرزشی بوو

خوێندکارانی کۆلێجەکەمان هەمیشە هەوڵیانداوە کەسێکی کاریگەر بن لە بواری وەرزشدا لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و لە پاڵ ئەو زانستە وەرزشیانەی لە کۆلێجەکەمان دەخوێنن هەوڵیانداوە ئاستی خۆیان بەرەو پێش ببەن.بە هەمان مەبەست هەفتەی ڕابردوو بۆ خوێندکارانی کۆلێجەکەمان هەفتەیەکی پڕ دەستکەوتی وەرزشی بوو لە پاڵەوانێتیەکان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان
سەرەتا خوێندکاری کۆلێجەکەمان(کوردستان بەمۆ)لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لە یاری (٤٠٠م مەوانع )توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێن لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق و لە هەمان پاڵەوانێتیدا خوێندکار(ئاسیا عەزیز) لە یاری هەڵدانی ڕم توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.و هەر لەسەر ئاستی پالەوانێتیەکانی عێراق لە یاری تۆپی سەبەتە هەر پێنج خوێندکاری کۆلێجەکەمان(بڕوا عزیز، محمد جلال، محمد عزیز ، هێدی یونس ، بروسک حەمە سعید )توانیان لەگەڵ یانەی وەرزشی دەربەندیخان پلەی یەکەم لە ئاستی یانە پلە یەکەکانی عێراق بەدەست بهێنن و سەربکەون بۆ خولی پلە نایابەکانی ساڵی داهاتوو.و لەسەر ئاستی کوردستانیش هەرسێ خوێندکارمان(محمد فەرەیدون، مەسرور لوقمان، شا ئاریان) توانیان لەگەڵ تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی ببنە پاڵەوانی خولی کوردستان.