پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق لە کۆلێجەکەمان ئەنجام دەدرێت

کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٩/٨/٧ پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق بۆ کوڕان و کچان لە یاریگاکەیدا لە ئامێز دەگرێت گرنگی ئەم پاڵەوانێتیە ئەوەیە کە یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق لە کاتی سەرکەوتنی ئەم پاڵەوانێتیەدا بە نیازن پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری سلێمانی لە کۆلێجەکەمان ئەنجام بدەن وە پاڵەوانانی شاری سلێمانی پشکی شێریان هەیە لە پاڵەوانێتیەکەداو چەندین پاڵەوانی ئاست بەرز و خوێندکاری .کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانن.