سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٥/١/١٤ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێز(پ.د.كۆسار محمد علی)بەیاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی یەکە ئیداریەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی کرد و لەلایەن ڕاگری کۆلێژ(پ.د. احمد بهادين )و (پ.ی.د.زانا ئیبراهیم)ياریدەدەری ڕاگر و هەردوو سەرۆک بەشی پەروەردەی وەرزش و بنەڕەت ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژ پێشوازیان لێکرا. سەرەتای سەردانەکەی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا ڕاگر کۆلێژەکەمان دکتۆر احمد سەرەتا بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرد هیوای خواست ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەی کۆلێژەکەیان بەردەوام بێت وە پاشان باسێکی گشتی کۆلێژی کرد و ئەو ئەنجامانەی کە بەدەست هاتوون لە لایەن مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پاشان و ئەو کەم و کوڕیانەی کۆلێژ و ئەو پێداویستیانەی کە گرنگە خستیە بەردەم سەرۆکی زانکۆ تا بتوانێت بە پێی توانا بۆیان دابین بکات .پاشان دکتۆر کۆسار وتەی خۆی پێشکەشکرد ووتی کە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان یەکێکە لە کۆلێژە گرنگەکانی زانکۆکەمان کە ڕۆڵی زۆر گرنگی بینیوە لە بەرزکردنەوەی ڕانکینی زانکۆ بەهۆی لەخۆگرتن و لە ئامێزگرتنی خول و پاڵەوانێتیە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان و نیشاندانی ڕوویەکی گەشی وەرزشی و زانستی.سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و ڕاگری کۆلێژمانی کرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان بۆ بەرزڕاگرتنی ناو و نازناوی زانکۆی سلێمانی.دواتر بەڕێزیان سەردانی هۆڵەکانی کۆلێژی کرد و لەکەم و کوڕی هۆڵەکانیان کۆڵیەوە و لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنی چاککردن و دابين کردنی زۆرینەی پێداویستیەکانیان دا.

  1. The president of the university visitedour college

Today Tuesday 2025/1/14 Rector of Sulaimani University Mr. (Prof. Kosar Mohammed Ali) accompanied by Vice Rectors and Heads of Administrative Units of Sulaimani University visited the College of Physical Education and Sports Sciences Bahadin and (Prof. Zana Ibrahim) Assistant Dean and both Heads of the Department of Physical Education Basically a number of college teachers were welcomed. At the beginning of the visit, a meeting was held. The Dean of our college, Dr. Ahmad, welcomed the rector and his accompanying delegation and hoped that this visit would continue He presented the college boys and the necessities that were important to the rector so that he could provide them according to his ability Then Dr. Kosar delivered his speech and said that the College of Physical Education and Sports Sciences is one of the most important colleges of our university that has played a very important role in raising the ranking of the university Sulaimani thanked all the teachers and the dean of our college for their efforts to celebrate it Then he visited the halls of the college and investigated the shortcomings of the halls and promised to repair and provide most of their needs.