ئەنجامدانی وۆرکشۆپی زانستی لەسەر وەرزش و پەروەردەی تەندروست لە دیدی پسپۆرانی ئەکادیمی و ڕێکخراوی ژیما

ڕۆژانی ٢٥ و ٢٠٢٤/١٢/٢٦ لە هۆڵی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی سلێمانی بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکەمان (پ.د.ئەحمەد بهادین)و یاریدەدەری ڕاگر(پ.ی.د.زانا ئیبراهیم)و مامۆستایانی کۆلێژ و وەرزشەوانان و میوانێکی زۆر مامۆستایانی کۆلێژەکەمان وۆرکشپێکیان ئەنجامدا بە ناونیشانی (وەرزش و پەروەردەی تەندروست لە دیدی پسپۆڕانی ئەکادیمی و ڕێکخراوی ژیما).وۆرکشۆپەکە بە وتەی ڕاگری کۆلێژەکەمان دەستی پێکرد پاش بەخێرهاتنی میوانەکان دڵنیایی دایە هەمووان کە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی هەمیشە بە هەموو توانای مرۆیی و میکانیکی هاوکاری بواری وەرزش بووە بۆ هەموو لایەک و هەوڵی داوە ئەو زانستەی لە کۆلێژدا هەیە بیهێنێتە دەرەوەی زانکۆ و بیگەیەنێت بە وەرزشکاران و خێزانەکانیان.
پاشان سیمیناری یەکەمی وۆرکشۆپەکە دەستی پێکرد لەلایەن دکتۆر ڕزگار محمد بە ناونیشانی(مێژووی دامەزراندنی ڕێکخراوی ژیما و کارو چالاکیەکانی)پاشان سیمینار دووەم لەلایەن مامۆستا تەلار بیلال پێشکەشکرا بە ناونیشانی(کاریگەری یاری باسکە لەسەر لایەنی پەروەردەیی)پاش ئەوە دکتۆر ڕزگار دوا سیمیناری ڕۆژی یەکەمی پێشکەش کرد بە ناونیشانی(کارکردن لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی سایکۆلۆجی ژینگەیی).
لە ڕۆژی دووەمدا سەرەتا دکتۆر دیار کەمال سیمیناری یەکەمی پێشکەش کرد لەسەر(دەرونزانی وەرزشی و کەسایەتی یاریزان).پاشان دوا سیمینار وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا ڕەوەند محمد پێشکەشکرا لەسەر (خۆراک پێدانی وەرزشی).لە کۆتایدا خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆلێژمان لەلایەن یاریدەدەری ڕاگر دکتۆر زانا بەخشرایە قسەکەرانی وۆرکشپۆپەکە و خێزانی وەرزشکاران.

 

Conducting scientific workshops on sports and healthy education from the perspective of academic experts and ZIMA

On 25 and 26/12/2024 in the hall of sports activities and spectators of Sulaimani in the presence of the Dean of our college (Prof. Ahmad Bahadin), Assistant Dean (Prof. Zana Ibrahim), college teachers, athletes and many guests of our college teachers They held a workshop entitled (Sport and Healthy Education in Didi The workshop began with the speech of the Dean of our college after welcoming the guests assured everyone that the College of Physical Education and Sports Sciences of Sulaimani University has always been with all human and mechanical resources to help everyone in the field of sports He has to bring it outside the university and get it to the athletes and their families.
Then the first seminar of the workshop began by Dr. Rizgar Mohammed entitled (History of the establishment of Zhima Organization and its activities). Then the second seminar was presented by Talar Bilal entitled (Impact of Basketball on Education). Title (Working on the Social Aspect of Environmental Psychology).
On the second day, Dr. Diyar Kamal presented the first seminar on (Sports Psychology and Player Personality). Then the last seminar of the workshop was presented by Rawand Mohammed on (Sports Nutrition). Finally, the speakers of the workshop and the families of the athletes were presented with the awards of our college by the Assistant Dean Dr. Zana.