دوو مامۆستای کۆلێژەکەمان سوپاس و پێزانینی یەکێتی شمشێربازی عێراقیان پێبەخشرا

Start at: -
End: -
Location:
Visit Website

هەردوو مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.د.دیمەن فەرەج و پ.ی.د.ئامانج علی)لەلایەن یەکێتی شمشێربازی عێراقەوە سوپاس و پێزانینیان پێبەخشرا لە پای هاوکاری کردنی یەکێتیەکە بە وتنەوەی وانەی زانستی وەرزشی لە خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی بۆ گەشەسەندنی کارامەییەکانی ڕاهێنەرانی ڕۆژئاوای ئاسیا.
کە تیایدا دکتۆر دیمەن فەرەج کەریم تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی سەرەکی پەیوەست بە ئامادەکاری جەستەیی و دەروونی یاریزانان. بابەتەکانی وەک ئامادەکاری گشتی لەخۆ دەگرێت کە بریتییە لە گەشەپێدانی توانای جەستەیی، ئامادەکاری بۆ پێشبڕکێکان و مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری دەروونی و ماسولکە. هەروەها ئاماژەی بە خۆراکی گونجاو و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی کرد، جگە لە گرنگی خۆ گەرمکردنی گونجاو بۆ دوورکەوتنەوە لە پێکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانی درێژخایەن کە لەوانەیە ڕێگری لە یاریزانان بکات.
وە هەروەها دکتۆر ئامانج عەلی حوسێن وانەیەکی پێشکەشکردن لەسەر سەرچاوەکانی وزە لە لەشدا و ڕوونی کردەوە کە وزەی وەرگیراو لە خۆراک لە بەندێکی گەردیلدا کۆدەکرێتەوە و بە شێوەیەکی کیمیایی دەردەچێت بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ لەش لە کاتی چالاکییە وەرزشییەکاندا. وە جەختی لەسەر گرنگی بەڕێوەبردنی ئەم سەرچاوەیانە کردەوە لە ڕێگەی خۆراکی هاوسەنگ بۆ بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی.
ئەوەی ماوە بوترێت خولەکە لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٠٢٤/١٠/٢٧ خایاند.

 

Two of our college’s teachers were given the acknowledgement and appreciation of the Iraqi Fencing Union

Both of our college’s teachers (Assist Prof Dr. Diman Faraj and Assist Prof Dr Amanj Ali) were recognized by the Iraqi Fencing Federation for their contribution to the association by teaching sports science lessons in international training courses to develop the skills of West Asian coaches.
Dr. Faraj Karim highlighted a number of important issues related to the physical and mental preparation of athletes. Topics such as general preparation include improving physical strength, preparing for competitions, and dealing with mental and muscular stress. she also pointed to the importance of proper nutrition and its role in promoting athleticism، in addition to the importance of proper warm-ups to avoid injuries and how to deal with long-term injuries that may delay athletes.
Dr. Amanj Ali Hussain also gave a lecture on energy sources in the body and explained that the energy derived from food is stored in a molecular bond and is chemically released to provide the body with the necessary energy during sports activities and. He also pointed the importance of managing these resources through a balanced diet to enhance physical performance. He also pointed out the residual training effect during sport training.
Needless to say, the course in the College of Physical Education and Sport Sciences lasted from 22 to 27/10/2024.