ئاڵوگۆڕ لە دوو پۆستی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکاندا کرا

ڕۆژی ٣ی کانونی یەکەمی ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دكتۆر احمد بەهادین ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی هەردوو پۆستی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، پرۆفیسۆر دكتۆر ئاراز محمد نوری دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی خزمەتەكەی وەك یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی‌ و زانستە وەرزشییەكان و پرۆفیسۆر دکتۆر زەردەشت محمد ڕەئوف وەک سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت لە ئەركەكانیان بەخشران، لە بەرامبەردا پ.ی.د.زانا ئیبراهیم وەك یاریدەدەری ڕاگر و پ.ی.د.دنیا نەجات وەک سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت ڕاسپێردران.
بەوبۆنەیەوە، پرۆفیسۆر دكتۆر احمد بەهادین لە وتەیەكدا ستایشی هەوڵ‌ و ماندبوون‌ و خزمەتی دڵسۆزانە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەتی پێشووی كۆلێژەکەمانی كرد و هیوای خواست لە كارەكانیان بۆ خزمەتكردنی کۆلێژەکەمان بەردەوام بن،بە تایبەت لەڕووی پتەوكردن‌ و بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانەی لەگەڵ کۆلێژە وەرزشییەکانی عێراقدا بنیاتنراوە.لە بەرامبەردا هەردوو بەڕێزان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج دەربڕی لە پای ئەو کارانەی لە ماوەی کارکردنیاندا هاوکار و پاڵپشتیان بوون و پیرۆزباییان لە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی نوێی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆیانیان بۆ ڕاگەیاندن لە پێناو پێشخستنی کۆلێژ.
هاوكات ڕاگری کۆلێژ، پیرۆزبایی لە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەتی نوێی كۆلێژەكەی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی كارەكانی دووپاتكردەوە.
ڕاگرایەتی کۆلێژی پێشکەش بە یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشی پێشووی پەروەدەی وەرزشی بنەڕەت کرد لە پای بەڕێوەبردنی کارەکانیان لە ڕابردوودا بە باشترین شێوە.

On December 3, 2024, in the presence of Prof. Dr. Ahmed Bahadin, Dean of the College of Physical Education and Sports Sciences, a ceremony was held to exchange the positions of Assistant Dean and Head of the Department of Primary Physical Education.
At the ceremony, Prof. Dr. Araz Muhammad Nouri was relieved of his duties as Assistant Dean of the College of Physical Education and Sports Sciences, and Prof. Dr. Zardasht Muhammad Raouf was relieved of his duties as Head of the Department of Basic Physical Education as Assistan prof dr.zana ibrahim assistan Dean, and Assistan Prof. Dr. Dunya Najat was appointed Head of the Department of Primary Physical Education.
In his speech, Prof. Dr. Ahmed Bahadin praised the efforts and sincere service provided by the former Assistant Dean and Head of the Department of Primary Physical Education at our college, and expressed his hope that they would continue their work to serve our college, especially in terms of strengthening relations with our college. Iraqi sports colleges. On the contrary, they expressed their gratitude to all the teachers and staff of the college for their help and support during their work, and congratulated the new Assistant Dean and Head of the Department of Primary Physical Education, wished him success, and expressed their support for the development of the college. .
At the same time, the Dean congratulated the new Assistant Dean and Head of the Department of Elementary Physical Education, and expressed his support for the success of his work.

In conclusion, the Dean of the College presented a shield of appreciation to the Assistant Dean and the former Head of the Department of Elementary Physical Education for their outstanding work in the past.