پیرۆزبایی و بەخێرهاتن لە خوێندکارانی قۆناغی یەک کرا

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٤/١١/٢٤ لە کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکەمان(پ.د.احمد بهادین)و یاریدەدەری ڕاگر(پ.د.ئاراز نووری)و سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش(پ.د.ئاوات احمد)و سەرۆکی بەشی پەروەردەی بنەڕەت(پ.د.زەردەشت محمد)و بڕیاردەری بەشەکان و نوێنەرانی گشتی خوێندکاران بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجەکەمان کرا .
سەرەتا ڕاگری کۆلێژەکەمان وتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا سەرەڕای پیرۆزبایی لە خوێندکاران بە بۆنەی دەستپێکردنی قۆناغی نوێی خوێندنیان وەك ڕاگرایەتی کۆلێژ بەخێرهاتنی گەرمی کردن، ئەوەی پێڕاگەیاندن کە ئێوە بڕیارێكی گرنگ‌ و دروستتان دا بەرەو بنیاتنانی داهاتوویەكی پرشنگدار، چونكە لە کۆلێژەکەمان ژینگەیەكی سەردەمیانە‌ و هاوچەرخ‌ و گرێدراو بە میتۆدە نوێیەكانی وانەوتنەوە دەستەبەركراوە و لەسەر دەستی مامۆستایانی بە ئەزموون‌ و ستافی ئەكادیمی کۆلێژەکەمان، دەتوانن كارامەییەكانتان لە بوارە جیاجیاكاندا پەرەپێدەن‌ و لە شوێنی كار و ژیانی پیشەیی خۆتاندا جێبەجێیان بكەن.
لەكۆتاییدا، دووبارە بەخێرهاتنی کردن و هیوای ئەوەی خواست کە ساڵی نوێی خوێندن، ساڵێكی پڕ لە دەستكەوت‌ و سەركەوتن‌ و پێشكەوتن بێت بۆ هەموولایەك.
پاشان هەردوو سەرۆک بەش بە جیا لەگەڵ خوێندکارانی بەشەکەیان کۆبونەوە و پاش پێدانی چەندین ڕێنمایی لەسەر خوێندن لە زانکۆ پلانی خوێندنیان بۆ خوێندکاران باس کرد و لە کۆتایدا گروپەکان و خشتەی وانەکان درا بە خوێندکاران.

 

Congratulations and welcome to the first-year students
November 24,

News
Today, Sunday 2024/11/24, in the presence of the Dean of our college (Professor Ahmed Bahadin), the Assistant Dean (Professor Araz Nouri), the Head of the Department of Physical Education (Professor Awat Ahmed), the Head of the Department of Primary Education (Professor Zardasht Muhammad), and the decision-makers in the department and student representatives in general welcomed the first-year students of our college.

First, the Dean of our college gave a speech in which he congratulated the students on the start of their new academic year. The Dean of the college welcomed them warmly and told them that you have made an important decision to build a bright future. Teaching is provided and taught by experienced teachers and faculty members in our college. You can develop your skills in various fields and apply them in your workplace and professional life.

In conclusion, he welcomed them again and wished that the new academic year would be a year full of achievements, success and progress for everyone.
Then the heads of the two departments met separately with the students of their departments and after giving several instructions about studying at the university, they explained the study plan to the students and finally the groups and lesson schedules were distributed to the students.