کتێبی زانستی بەڕێوەبردنی وەرزشی بڵاوکرایەوە

هەردوو مامۆستای کۆلێجەکەمان (پ.د.ئاراز محمد نووری و پ.ی.د.دیار کمال اسعد)کتێبێکی خۆیان بەناونیشانی(زانستی بەڕێوەبردنی وەرزشی)بڵاوکردەوە کە لە بەشی یەکەمی کتێبەکە باسی بەڕێوەبردنی وەرزشی بە گشتی چییە و گرنگی بەڕێوەبردنی وەرزشی و پەیوەندی بەڕێوەبردنی وەرزشی بە زانستەکانیترەوە کراوە پاشان لە بەشی دووەمی کتێبەکەدا بنەما سەرەکیەکانی بەڕێوەبردن کراوە و لە کۆتا بەشی کتێبەکەدا چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دام و دەزگا وەرزشییەکان بە شێوەیەکی زانستی ڕوونکراوەتەوە. دیارە پێشخستنی هەر لایەنێکی وەرزش پێویستی بە زانستی بەڕێوەبردنی کارگێڕی هەیە دەتوانین بڵێین هیچ وڵاتێک پێشکەوتن بە خۆیەوە نابینێت ئەگەر خاوەنی کارگێڕییەکی باش نەبێت لەسەر بنەمای زانستی کارگێڕی کارەکانی نەکات بۆیە پێویستە هەموو لایەک پشگیری ئەم جۆرە کارانە بکات بۆ بە زانستی کردنی بواری کارگێڕی وەرزشی لە ووڵاتەکەماندا. لە کۆتایدا پێویستە بوترێت زانکۆی سلێمانی کە ئەرکی لەچاپدانی ئەم کتێبەی گرتوەتە ئەستۆ.

 

Our college lecturers (Professor Araz Mohammed Nouri and Assistant Professor Diyar Kamal Asad) have published their book entitled (Sports Management Science). The first part of the book talks about sports management in a scientific way and what is the importance of sports management and also the relationship of sports management with other sciences. Then in the second part of the book, the basic principles of management are discussed and in the last part of it, a book on how to manage sports institutions is explained scientifically. It is clear that developing any aspect of sports requires the science of administrative management, and we can say that no country will witness progress if it does not have good management based on administrative sciences. Finally, it is worth noting that the University of Sulaymaniyah has undertaken the task of publishing this book.