ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی کۆلێجەکەمان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری  ٢٠٢٤/١٠/٣١ لە یاریگای کۆلێجەکەمان بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا دکتۆر ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پ.د.کۆسار علی و ڕاگری کۆلێجەکەمان (پ.د.ئەحمەد بهادین)و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی و خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ کەس و کاری خوێندکاران ئاهەنگی دەرچوونی ٣٩ خولی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند سورەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد پاشان وتاری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەلایەن دکتۆر کۆسار خوێندرایەوە تیایدا بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد و پیرۆزبایی لە خوێندکارانی دەرچوو کرد پاشان وتاری وەزیری خوێندنی باڵا لەلایەن دکتۆر ئارام محمد خوێندرایەوە سەرەڕای پیرۆزبایی لە تەواوی خوێندکاران هیوای ئەوەی خواست هەر یەکێکیان ببنە تاکێکێکی کاریگەر لە کۆمەڵدا و بتوانن بەو زانستەی لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا خوێندویانە ببنە هۆی زیاتر پێشکەوتنی کۆمەڵگا و لە کۆتایدا لەلایەن ڕاگری کۆلێجەکانەوە داوای بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرا ئەویش بە خۆشحاڵیەوە بڕوانامەی بەخشییە سەرجەم دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ زانکۆی سلێمانی تیایدا پ.د.ئەحمەد بهادین دوای بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بۆ خوێندکارانی کۆلێجەکەمان لە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد و خوێندکارانمان بوونە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.