سەرۆکی زانكۆی سلێمانی سەردانی كۆلێجەکەمانی کرد


ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٤/١٠/٢٩ بەڕێز(پ.د.كۆسار محمد علی)بەیاوەری د.زانا ياريدەدەری سەرۆك زانکۆ سەردانی کۆلێجی پەروەەدەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی کرد و لەلایەن ڕاگری کۆلێج(پ.د. احمد بهادين )و (پ.د.ئاراز محمد نوری)ياریدەدەری ڕاگر و هەردوو سەرۆک بەشی پەروەردەی وەرزش و بنەڕەت ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێج پێشوازیان لێکرا .دواتر بەڕێزیان سەردانی هۆڵەکانی کۆلێجی و هۆڵەکانی سپۆرت سەرنتەریان کرد و لەکەم و کوڕی هۆڵەکانیان کۆڵیەوە و لەلایەن خۆیانەوە بەڵێنی چاککردن و دابين کردنی زۆرینەی پێداویستیەکانیان دا. لەوتەیەکیدا بۆ سایتی کۆلێج دکتۆر کۆسار ڕایگەیاند کە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان یەکێکە لە کۆلێجە گرنگەکانی زانکۆکەمان کە ڕۆڵی زۆر گرنگی بینیوە لە بەرزکردنەوەی ڕانکینی زانکۆ بەهۆی لەخۆگرتن و لە ئامێزگرتنی خول و پاڵەوانێتیە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان و نیشاندانی ڕوویەکی گەشی وەرزشی و زانستی.سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و ڕاگری کۆلێجمانی کرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان بۆ بەرزڕاگرتنی ناو و نازناوی زانکۆی سلێمانی.

The president of the university visited our college. On Tuesday, October 29, 2024, Mr. Dr. Kosar Muhammad Ali, accompanied by Dr. Zana Ariadari, the President of the University, visited the College of Physical Education and Sport Sciences. They were received by the Dean of the College, Dr. Ahmad Bahadin, Dr. Araz Muhammad Noori, and the heads of the Department of Physical Education, along with several faculty members.

In a statement to the college’s website, Dr. Ali noted that the College of Physical Education and Sport Sciences is one of the important colleges at our university, significantly contributing to its ranking by hosting local and international tournaments and championships, thus showcasing a positive image of sports and education. He expressed gratitude to all the faculty and the dean for their efforts in honoring the name of Sulaimaniyah University.