News &Events







کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی

posted Aug 19, 2021, 2:07 AM by Alan Salih

بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی عێراق (د.نبیل کاظم) و ە بەهاوکاری بەڕێزسەرۆکی زانکۆی سلێمانی پڕۆفسۆری یاریدەدەر د.ڕەزا حسن حسین بەهاوبەشی لەگەڵ چەند زانکۆێکی ناوخۆیی ودەرەکی کە یەکێک لەو زانکۆیانە "زانکۆی سلێمانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکانە" دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ زانستی (تاقیکردنەوە وپێوانە) بەناونیشانی (هەڵبژاردن ودەستنیشان کردنی باشترینی یاریزانان لە زانستی وەرزشیدا) ئەنجام دەدرێت لە
بەرواری ٨-١٠/ ٩/ ٢٠٢٠ بەشێوەی ئۆنلاین

ۆرکشۆپى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر خۆراكى وه‌رزشى وته‌واوكه‌رى خۆراك

posted Aug 16, 2021, 1:10 AM by Alan Salih

ۆرکشۆپى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر "خۆراكى وه‌رزشى وته‌واوكه‌رى خۆراك"
له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆكى زانكۆ پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر به‌رێز دكتۆر رضا حسن وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ڕاگرى كۆلێج دكتۆر دیار محمد صدیق
كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى وزانسته‌ وه‌رزشیه‌كان/زانكۆى سلێمانى هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى ۆرکشۆپێكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ كۆلێجه‌كه‌مان به‌ ناونیشانى "خۆراكى وه‌رزشى وته‌واوكه‌رى خۆراك" له‌ ڕۆژانى 1 - 2 / 4/ 2021.

سیمیناری نێودەوڵەتی دەربارەی ئاسۆى گه‌شه‌ى وه‌رزشى ئافره‌تى عه‌ره‌بى

posted Aug 16, 2021, 1:02 AM by Alan Salih   [ updated Aug 16, 2021, 1:08 AM ]

به‌روارى 14/3/2021 زانكۆى سلێمانى/ كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى وزانسته‌ وه‌رزشییه‌كان به‌ هه‌مهاهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى پێشەنگی زانسته‌ وه‌رزشییه‌كان سیمینارێك ئه‌نجام ده‌درێت له‌ سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌لایه‌ن مامۆستاى كۆلێجه‌كه‌مان به‌رێز دكتۆره‌ دیمه‌ن فرج له‌ ڕێگه ى‌ به‌رنامه‌ى زووم Zoom ده‌رباره‌ى "ئاسۆى گه‌شه‌ى وه‌رزشى ئافره‌تى عه‌ره‌بى".
ده‌ستان خۆش بێت بۆ كارى زانستى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى زانكۆ وكۆلێجه‌كه‌مان.


دیداری نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان

posted Aug 16, 2021, 12:50 AM by Alan Salih

دیداری نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان
یه‌كێتى گۆڕه‌پان ومه‌یدانى عێراق وبه‌ هاوكارى له‌ گه‌ڵ زانكۆى به‌غدا وزانكۆى سلێمانى خولێكى ڕاهێنه‌رى وناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان ده‌كاته‌وه‌ به‌ به‌شداریكردنى وانه‌بێژانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان، له‌ زانكۆى سلێمانى له‌ ماوه‌ى نێوان 23 تاك و 27/12/2020. بۆ به‌شداریكردن وپرسیارى

بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستی له‌ گۆڤارێكى ڕه‌سه‌ن

posted May 5, 2020, 12:19 AM by mohammed Jalal Faidhullah

پیرۆزبایی...
بەناوی راگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان پیرۆزبایی لە بەرێز ( د.هاوکار سالار) ئەکەین بە بۆنەی بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستی له‌ گۆڤارێكى ڕه‌سه‌ن کە خاوەنی Impact factor به‌رز كه‌ 3.979 ه‌یه‌ به‌ ناونیشانى:
"The Effect of a Competitive Futsal Match on Psychomotor Vigilance in Referees"
هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین...
On behalf of College of Physical Education & Sports Science, We are really congratulate and honored our lecturer Dr. Hawkar Salar Ahmed has been published his paper in International Journal of Sports Physiology and Performance “IJSPP” with impact factor 3.979, under the title “The Effect of a Competitive Futsal Match on Psychomotor Vigilance in Referees” published in 2020.
See the link below:

https://journals.humankinetics.com/view/journals/ijspp/aop/article-10.1123-ijspp.2019-0268/article-10.1123-ijspp.2019-0268.xml?rskey=O9XwtW&result=1
https://journals.humankinetics.com/view/journals/ijspp/ijspp-overview.xml?tab_body=null-6635


ۆرک شۆپی نێو دەوڵەتی

posted Nov 6, 2019, 10:18 PM by mohammed Jalal Faidhullah

کۆلێجی پەروەردەی وەرزش سێ ۆرک شۆپی نێو دەوڵەتی لەسەر چەند ئامێرێکی بواری زانستی وەرزشی و کلینیکی لە بەرواری٢-١٠/ ۱۰/ ۲۰۱۹ بەڕێوبرد کە لەلایەن مامۆستایانی بیانی وانەکان وترانەوە بەشێوەی تیۆری وپراکتیکی۰۰۰
کورتەیەک لەسەر ئامێرەکان باسکراون:

یەکەم ئامێر لەبارەی پێکهاتەی جەستەیە لەگەڵ باسکردنی شیکاری پێکهاتەی جەستە لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکی جێبەجێکاری تایبەت بەم لایەنە لە دوو ڕووی جیاواز.

یەکەم : شیکاری لەڕووی توانای جەستەیی و جوڵە لەم ڕوانە ( دابەزاندنی کێش، خۆراک، چڕی ماسولکە، شلەمەنی وەرگیراو).
دووەم : شیکاری ئەم ئامێرە لەڕووی نەخۆشیەکانی وەک ( سوڕی خوێن و هەناسەدان، شتنی گورچیلە، نەخۆشی گرێکان، ناتەوانی یان ناجۆری لەکاری ماسولکە).

ۆرک شۆپی دووەم لەبارەی ئامێری هێڵکاری کارەبایی ماسولکەوەیە وە چۆنێتی شیکاری و وەرگرتنی داتا لەم ئامێرە بۆ ئاستی سەرەتایی تا ئاستی باڵا لەخۆدەگرێت.

ۆرک شۆپی سێیەم لەبارەی ئامێری Ultra EMS کە بەکاردێت بۆ کێش دابەزاندن ، بەدەستهێنانی جەستەیەکی جوان و شیاو، بەدەستهێنانی ماسولکە، بەدەستهێنانی تەندروستیەکی شیاو بۆ بڕبڕەی پشت، سوتاندنی چەوری لەش، چەند لایەنێکی تر.
ڕاگرایەتی کولێجی پەروەردەی وەرزش....





کۆنفرانسی هاوبەشی زانستی وەرزشی زانکۆی کوردستان وسلێمانی

posted Oct 26, 2019, 7:01 AM by mohammed Jalal Faidhullah

بەشداری کردنی مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لە لیجنەکانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانی کۆنفرانسی هاوبەشی زانستی وەرزشی زانکۆی کوردستان وسلێمانی لە شاری سنە۰۰۰۰




سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی

posted Oct 21, 2019, 1:53 PM by mohammed Jalal Faidhullah

کۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان لە شاری سنە کۆنفرانسی زانستی وەرزشی نێودەوڵەتی هاوبەش ئەنجام دەدەن لە بەرواری ۲۳-۲٥/ ۱۰/ ۲۰۱۹ ۰۰۰۰
دوای ئەو رێکەوتنە زانستیەی نێوان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی وزانکۆی کوردستان بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی وەرزشی کە ئیمزایان کردبوو یەکەم کاری زانستی ئەنجام دەدەن بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەرێز (د۰رەزا حسن) وەبە بەشداری مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی کوردستان وچەندین بەشداربووی نێودەوڵەتی وە بریارە شاندێک لە مامۆستایانی کۆلێجەکەمان لەسەر ئاستێکی باڵا سبەینێ سێ شەممە ۲۲/ ۱۰  بەرێبکەون بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی زانستی هاوبەش لەنێوان زانکۆی سلێمانی وزانکۆی کوردستان۰۰۰شایەنی باسە ئەمە سێیەم کۆنفرانسە کە کۆلێجەکەمان ئەنجامی دەدات دوای ئەوەی دوو کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەرکوتوو ئەنجامدا لە رابردودا کە بووە هۆی تا ئیستا چەند زانکۆێکی ناوخۆی ودەرکی داوای ئەنجام دانی کونفرانسی هاوبەشی کردوە لە کۆلێجەکەمان۰


سەرپەرشتی هاوبەشی توێژینەوەی تێزی دکتۆرا

posted Sep 28, 2019, 11:53 AM by mohammed Jalal Faidhullah

لە کارێکی زانستی هاوبەشدا ماموستاێ کۆلێجەکەمان (پ۰د۰ یاسین عمر) لەگەڵ(پ .د. ستیڤان کونڤێڵ) لە زانکۆی ئۆکبۆرگ لە وڵاتی اڵمانیا هەستان بە سەرپەرشتی هاوبەشی توێژینەوەی تێزی دکتۆرا خوێندکارێکی دکتۆرای کوردی زانکۆی هەڵەبجە بەرێز (م۰کارزان قادر) کە لە زانکۆی ئۆکبۆرگ دەخوێنێت۰۰۰
هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین



هاوکاریکردنی بەڕێبوبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا

posted Aug 18, 2019, 1:53 AM by Alan Salih


کۆلێجی پەروەردەی وەرزش لەبەرامبەر هەماهەنگی کردنی بەڕێوبەرایەتیەکانی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا هاوکاری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش/ زانکۆی سلێمانی کرد بە پێدانی شێلمان بۆ دروستکردنی هۆڵی داخراو تایبەت بە یاری فوتساڵ لە بەرواری ١٤/٥/٢٠١٩.




1-10 of 121